نیشانەکانی هەوکردنی میزەڕۆ لە منداڵاندا چین؟

گران جاف 04/04/2025
test


هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ لە منداڵاندا نەخۆشییەکی باوە، بەتایبەتی لە منداڵی کچدا، دەتوانین بڵێین لە خوار تەمەنی یەک ساڵەوە کوڕان زیاتر لە کچان تووشی هەوکردن دەبن، لە سەروو تەمەنی یەک ساڵەوە منداڵانی کچ زیاتر تووشی هەوکردن دەبن.

زۆربەی کات کە منداڵان تووشی هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ دەبن نیشانەکانیان بریتیدەبێت لە هەوکردنێکی ئاسایی کە لەرز و تای لەگەڵدا نییە یان زۆر کەمە کە باری نەخۆشەکە تێک نادات .

بەڵام هەندێجار ئەگەر هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ لە منداڵەکەدا دووبارەبووەوە و لەرز و تای لەگەڵدا بوو رەنگە یەکێک بێت لە نیشانەکانی بوونی کێشەیەکی کرداری یان زگماکی لە کۆئەندامی میزەڕۆدا کە دەبێتەهۆی ئەوەی منداڵەکە زووزوو تووشی هەوکردن بێت. ئەم حاڵەتە بەڕاستی دەبێت بە وردی پشکنینی بۆ بکرێت و چارەسەری تەواوی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی زیان بە گورچیلەی منداڵەکە نەگات.

د. رێباز کەریم، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ

04/04/2025