مینی پاسە خودڕەوەکەی رینۆ سەرنجی هەمووانی راکێشاوە

لە یەکێک لە شەقامەکانی بەرشەلۆنەی پایتەختی هەرێمى کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا، مینی پاسە خودڕەوەکەی کۆمپانیای رینۆ تاقیدەکرێتەوە و سەرنجی خەڵکی ناوچەکەی بۆخۆی راکێشاوە. مینی پاسەکە تەواو کارەباییە، بۆ گەشتێکی سەلامەت بەناو کۆڵانە جەنجاڵەکانی شارەکەدا، 10 کامێرا و هەشت هەستەوەری لەسەر جێگیرکراوە.