ترێندی گیبڵی ژمارەی بەکارهێنەرانی چات جی پی تی زیادکردووە

test

ترێندی دروستکردنەوەی وێنە بە ژیریی دەستکرد بە شێوازی ستودیۆی گیبڵی، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی ژمارەی بەکارهێنەرانی چات جی پی تی.

ترێندی گیبڵی بووە هۆی ئەوەی لە سەرانسەری جیهانەوە بەکارهێنەران بە لێشاو رووبکەنە بەکارهێنانی چات جی پی تی، تاوەکو وێنەکانیان بۆ بکاتە هاوشێوەی کارەکتەری فیلمەکانی ستودیۆی گیبڵی ژاپۆنی.

بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای سیمیلەروێب، تایبەت بە توێژینەوە، بۆ یەکەمجار لە ئەمساڵدا، تێکڕای بەکارهێنەرانی چالاکی هەفتانەی چات جی پی تی، 150 ملیۆنی زیادکردووە، ئێستا بەکارهێنەری چالاکی هەفتانەی چاتبۆتەکە گەیشتووەتە 505 ملیۆن.

رۆژی دووشەممە، 31ـی ئازاری 2025، سام ئەڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای لە پۆستێکی ئێکسدا رایگەیاند:"لە دوایین کاتژمێردا یەک ملیۆن بەکارهێنەرمان زیادکردووە"، بەراوردی کردووە بە سەرەتای راگەیاندنی چات جی پی تی کە لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا، یەک ملیۆن بەکارهێنەری بۆ زیادبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سێنسەرتاوەر، دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی چات جی پی تی و ژمارەی بەکارهێنەرانی چالاکی هەفتانە بە رێژەی %11 و %5 گەشەیان کردووە، لە کاتێکدا داهاتی کڕینی ناو ئەپەکە بە رێژەی %6 زیادیکردووە.