تەواوی ئەندامانی خێزانی محەمەد باقر ئەلحوسەینی گیانیان لەدەستدا

test

دایک و باوکی، سێ برا و هاوژین و دوو منداڵەکەی بەهۆی بوردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستدا

یانەی قوە جەوییە رایگەیاند، تەواوی ئەندامانی خێزانی محەمەد باقر ئەلحوسەینی بەهۆی بۆردوومانەوە گیانیان لەدەستداوە

ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، لە باشووری لوبنان، بەهۆی ئاڕاستەکردنی مووشەکێک، تەواوی ئەندامانی خێزانی بەرگریکارەکەی قوە جەوییەی عێراقی گیانیان لەدەستدا.

لە دەرئەنجامی بۆردوومانەکە، هەریەکە لە دایکی، باوکی، سێ برا، هاوژین و دوو منداڵەکەشی گیانیان لەدەستدا.

محەمەد باقر بەهۆی یاریزانی جەوییە و هەڵبژاردەی لوبنان، بەهۆی قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و لوبنان، ناتوانێت لە پرسەی ئەندامانی خێزانەکەی ئامادەبێت.

لەوە بارەیەوە، یانەی جەوییە، هاوسۆزی و هاوخەمییەکی قووڵیان بۆ ئەستیرە لوبنانییەکە دەربڕیوە. یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە سۆشیال میدیا، نووسیویانە، بەداخ و خەمێکی تەواوی ئەندامانی ئیدارەی یانەی جەوییە و یاریزانانی یانەکە، سەرەخۆشیی خۆیان ئاڕاستەی یاریزانە لوبنانییەکە دەکەن.

یانەی قوەجەوییە لە خولی ئەستیرەکانی عێراق، بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ بە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت، بە 11 خاڵ لەدوای زەورای پێشەنگی خولەکەوەن.

محەمەد باقر، ساڵی 2002 لەدایکبووە، لە کۆتایی ساڵی 2024 لە یانەی عەهدی لوبنانییەوە پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییەوە کرد و لە دڵی بەرگریی یاریی دەکات.