تۆتنهام و چێڵسی.. زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئەمشەو لە گەڕی 30ـی پرێمەرلیگ، چێڵسی و تۆتنهام یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدەن و سێ خاڵی یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگە.
چێڵسی ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە یاریگای ستامفۆردبریج میوانداریی تۆتنهام هۆتسپێرز دەکات.
بلوزی چێڵسی، بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندیی گرتووە و ئامانجی شین پۆشەکان سەرکەوتنە بۆ تۆپی چواری ریزبەندیی تاوەکو جێگەیەکی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی داهاتوو بگرن.
چێڵسی لەگەڵ ئێنزۆ مارێسکا تاوەکو رادەیەک جێگەی خۆیان بەرزتر دەکەنەوە، بەڵام دوایین یارییان بەرامبەر ئارسیناڵ دۆڕاند.
بلوز لەم وەرزەدا و لە پرێمەرلیگ ئەنجامەکانی بریتین لە 14 بردنەوە، هەشت شکست و حەوت یەکسانبوون.
لە بەرامبەردا تۆتنهام، بارودۆخی خراپە و تەنیا 10 یاریی براوە بووە و 15 شکست و چوار یەکسانبوونی هەیە.
سپێرز بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی 14ـی ریزبەندیی پرێمەرلیگە.
بۆ ئەم یارییەش، چێڵسی لە تواناکانی
مارک گیو، میخایلۆ مودریک، ئارۆن ئانسێلمینۆ، ئۆماری کێلیمان بێبەشدەبێت، هەریەکە لە مادوێکی، کۆل پالمەر و نیکۆلاس جاکسۆن گومانی بەشدارییکردنیان لێدەکرێت.
لە بەرامبەردا، ئانجی پۆستیکۆگلوی راهێنەری سپێرز، لە تواناکانی رادو دراگوشین بێبەشدەبێت و کولوسێڤسکی و دانسۆ گومانی ئامادەبوونیان لێدەکرێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی:
سانچێز
کوکورێیا، کۆلویڵ، فۆفانا، جەیمس
فێرناندێز، کاسێیدۆ
ئێنکوکو، پالمەر، سانچۆ
نێرۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام:
ڤیکاریۆ
سپێنس، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤان، ئودۆگی
بیسۆما، بێنتاکور، مادیسۆن
جۆنسۆن، سۆلانکی، سۆن
