پاشماوەی نەوەیەکی نەناسراوی مرۆڤ دۆزرایەوە

لە کیشوەری ئەفریقا، بەدیاریکراوییش لە باکووری کیشوەرەکە، پاشماوەی نەوەیەکی نەناسراوی مرۆڤ دۆزراوەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر.
لە باشووری لیبیا، لە ناوەندی بیابانی سەحارا، پاشماوەیەکی مۆمیاکراو دۆزراوەتەوە، کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، نەوەیەکی نەناسراوی مرۆییە و زیاتر لە حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر لە شوێنەکەدا ژیاون.

لێکۆڵینەوەکە ئاشکرای دەکات؛ لە ترشی ناوەکیی ئەم مۆمیایەدا، هیچ بۆماوەیەکی نیمچە سەحراویی نەدۆزراوەتەوە، ئەمەش نیشانی دەدات، دانیشتوانی باکووری ئەفریقا، لە ئاستی بۆماوەییدا، گۆشەگیر بوون و لەگەڵ دراوسێکانیاندا پەیوەندییان نەبووە.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەم دۆزینەوەیە، کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر تێگەیشتن لە شێوازی کۆچکردن لە ناوچەکەدا دەخاتە روو، هاوکات شێوازی ئاڵوگۆڕکردنی کولتوورییش زەقدەکاتەوە.