وەزیری پلاندانان: کوردستان ئامادەی پێشوازیکردنە لە وەبەرهێنەران

test
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کوردستان ئامادەی پێشوازیکردنە لە وەبەرهێنەران و پرۆژەی ستراتیجیشیان بۆ کەرتی تایبەت ئەنجامداوە

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کارسازی  و داهێنان بە سپۆسنەری میدیایی کەناڵ8 رایگەیاند، هاتنی وەبەرهێنەر بۆ کوردستان و بەتایبەتی بۆ پارێزگای سلێمانی و ئەنجامدانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی، دەرخەری ئەوەیە کوردستان ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە وەبەرهێنەران.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی، ئەوان وەک وەزارەتی پلاندانان پرۆژەی زۆری ستراتیجییان بۆ کەرتی تایبەت ئەنجامداوە، باسی لەوەشکرد، وەبەرهێنەران پێویستیان بەوەیە حکومەت هاوبەشی پرۆژەکانیان بێت. 

دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کارسازی و داهێنان لە شاری سلێمانی بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8 بەڕێوەدەچێت.

loading....