هەڤاڵ ئەبوبەكر: زۆربەى نەختینەى چاپکراوى بانکى ناوەندیى عێراق لە سلێمانییە

test
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی سەرجەم دەرفەت و بنەماکانى وەبەرهێنانی تێدایە و زۆربەى نەختینەى چاپکراوى بانکى ناوەندى و زۆرترین ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە ئاستى پارێزگاکانى عێراق، لە سلێمانیدایە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، لە میانى بەشداریکردنى لە دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کارسازی و داهێنان، کە لە شارى بەڕێوەدەچێت، بە کەناڵ8ى راگەیاند، زۆرترین وەبەرهێنانێک، کە تەمویلەکەى ناوخۆیى بێت، لە سلێمانییە و دەکرێت لە سلێمانى دەرفەتێکى راستەقینە بۆ کۆى سێکتەرەگشتییەکان هەبێت.

گوتیشى، بەلایانەوە گرنگە وەبەرهێنان ببەنە ئەو ئاستەى کەرەستەى خاوى خۆماڵیى خۆیان بەکاربهێنن و دەستى کارى خۆماڵى بەکاربخەن، بەمەبەستى پڕکردنەوەى بازاڕى ناوخۆ و دابینکردنى بەشێک لە بازاڕى نێودەوڵەتى.

دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کارسازی و داهێنان لە شاری سلێمانی بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8 بەڕێوەدەچێت.

loading....