وەزیری خوێندنی باڵا: ئەم کۆڕبەندە دەرفەتێکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وەبەرهێنان

test
ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کارسازی و داهێنان  دەرفەتێکی گرنگە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریی لە دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کارسازی و داهێنان لە سلێمانی، کە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8 بەڕێوەدەچێت، گوتیشی، پاڵپشتییەکی زۆر باشی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەو گەنجانەی توانایان هەیە ببنە خاوەنکاری خۆیان.

سەبارەت بە پەیوەندیی ئەم کۆڕبەندە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئارام محەمەد گوتیشی، هەموو ئەو راسپاردانەی لە کۆڕبەندەکەوە دەردەچن، بەگوێرەی یاسای وەزارەتەکەیان دەیگونجێنن و جێگەی دەکەنەوە و سوودی لێوەردەگرن بۆ نەهێشتنی بۆشایی کار.

دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کارسازی و داهێنان لە شاری سلێمانی بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8 بەڕێوەدەچێت.

loading....