فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی سازدەکرێت

test

بە بۆنەی سەری ساڵی نەتەوەیی سریانی، ناسراو بە جەژنی ئەکیتۆ، فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی سازدەکرێت.

بە بۆنەی سەری ساڵی نەتەوەیی سریان، ناسراو بە "جەژنی ئەکیتۆ"، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی، پێنجەم خولی فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی لە شاری هەولێر سازدەکات.

بڕیارە رێکەوتی حەوتی نیسانی 2025، فێستیڤاڵەکە دەستپێبکات و تاوەکو رێکەوتی 10ـی نیسان بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی، بە رێڕۆیشتنێکی جەماوەریی کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەستپێدەکات، کە گوزارشتە لە نەریتی دێرینی سریانی و رێڕۆیشتنەکە لە بەردەم قوتابخانەی ئامادەیی نموونەیی عەنکاوەی بەهرەداران دەستپێدەکات بۆ مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی بەرامبەر گردی شوێنەواری "قەسر" و لە رۆژانی فێستیڤاڵدا چەندین چالاکی هونەری و ئەدەبی بەڕێوەدەبرێن.

loading....