ساوسهامپتن بۆ چامپیۆنشیپ دابه‌زى
هەرێز جەمال 06/04/2025

یانه‌ى ساوسهامپتن بووه یه‌كه‌م یانه‌ى پرێمه‌رلیگى وه‌رزى ئه‌مساڵ دابه‌زینى بۆ خولى چامپیۆنشیپ له وه‌رزى داهاتوو مسۆگه‌ر كرد دواى شكسته‌كه‌ى ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر تۆتنهام 3-1
ساوسهامپتن، كه كه‌متر له ساڵێكه گه‌یشتووه به پرێمه‌رلیگ، ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانى ركابه‌رى زلهێزه‌كان بكات به جۆرێك له كۆى 31 گه‌ڕ ته‌نیا 11 خاڵى كۆكردووه‌ته‌وه.
ساوسهامپتن، لە مانگی کانوونی دووەمدا راسێل مارتنی راهێنەری لە کارەکه‌ى دوورخستەوە و دواتر ئیڤان یوریچ وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى ده‌ستنیشانكرد، به‌ڵام ئه‌ویش تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێناو لە 13 یاریی 11 شكستى نووسیه‌وه.
loading....