دیداری کاک ئەحمەدی شێخ ئەنجامدەدرێت

test

بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و رێکخراوی بەرزجا بۆ گرنگیدان بە مێژوو لە شاری سلێمانی، دیداری کاک ئەحمەدی شێخ ئەنجامدەدرێت.

دیداری "حاجی کاک ئەحمەدی شێخ"، لە سایەی ناونیشانی دیداری زانای گەورەی کورد، زانای شەریعەت و پیری تەریقەت، بڕیارە رێکەوتی 12ـی نیسانی 2025، کاتژمێر 10ـی بەیانی لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی ئەنجامبدرێت.

لەم دیدارەدا، ژمارەیەک لە توێژینەوە و بابەتی تایبەت بە پرسەکە پێشکەش دەکرێن، جەخت لەوەش کراوەتەوە؛ دیدارەکە لە ئاستێکی باڵادایە و تەوەری توێژینەوەکان فەرە رەهەند و بابەتن، لە زۆر لایەنی جیاوازەوە قسە لەسەر ئەم کەسایەتییە گەورەیەی کورد دەکرێت، بەتایبەتیش لە پرسەکانی؛ پێکەوەژیان، خزمەتکردنی خەڵک و دینداریی پاک.

loading....