فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکان لە شاری کەرکوک ئەنجامدەدرێت
حەسەن فەلاح 07/04/2025

ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکانی عێراق لە شاری کەرکوک.
بە گوتەی نەژاد نەجم، شانۆکاری دیاری کەرکوک؛ فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکانی عێراق، گەورەترین دەبێت لە ئاستی وڵاتەکەدا، کە بڕیارە، رێکەوتی 13ـی نیسان، بە بەشداریی 34 زانکۆی حکومی و تایبەت، لە زانکۆی کیتابی شاری کەرکوک ئەنجامبدرێت.
نەژاد نەجم ئاماژە بەوەش دەدات، "ئەوەی لە کەرکوک روودەدات، شۆڕشی شانۆییە"، ئامانجی داهاتووشیان، پێکهێنانی چالاکییەکانە وەکو فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی شانۆی زانکۆکان.
بڕیارە فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبێت و تیایدا 36 بەرهەمی جیاوازی شانۆیی نمایشدەکرێن.
loading....