خەڵاتە شانۆییەکانی ئۆلیڤەری بەریتانی دابەشکران

test

لە 49ـەمین خولی خۆیدا، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتە شانۆییەکانی ئۆلیڤەر بۆ باشترینەکانی شانۆی بەریتانیا ئەنجامدرا.

ئەمساڵ چوار خەڵاتی سەرەکیی لە هۆڵی شاهانەیی ئالبێرت لە لەندەن دابەشکران، تیایدا، جۆن لیسگۆ، وەکو دیارترین ئەستێرەی بۆنەکە دەرکەوت و خەڵاتی باشترین ئەکتەری شانۆی بەریتانیای وەرگرت.

هەریەک لە ئەکتەران: رۆموالا گارای و لەیتۆن ویڵیامس، بوون بە براوەی خەڵاتەکانی باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت و ئەکتەری پاڵپشت لە شانۆی بەریتانییدا.

شانۆیی "Titanique"، وەکو باشترین شانۆیی ساڵ دیاریکرا و لەلایەن هەمووانەوە ستایشکرا.

خەڵاتە شانۆییەکانی ئۆلیڤەری بەریتانی، لە ئاستی جیهانییشدا ناوبانگیان هەیە و لەلای رەخنەگرانی هونەری شانۆ، بە یەکێک لە باشترین خەڵاتەکانی شانۆی جیهان هەژماردەکرێن.

loading....