سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

test
لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، رۆژی چوارشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی رۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر و ئازادکردنی عێراق، رۆژی چوارشەممە 9ـی 4ـی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

روونیشكراوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 10ـی 4ـی 2025، دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

22 ساڵ بەسەر هێرشی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ سەر عێراق تێدەپەڕێت و رۆژی 9ـی نیسانی 2003 بەغدادی پایتەخت كەوتە دەست هێزەكانی ئەمریكا و ئەو رۆژەش وەكو رۆژی رووخانی رژێمی بەعس دیاری كراوە

loading....