سەرەکیترین هۆکارەکانی نەزۆکیی خانمان ئەمانەن
گران جاف 08/04/2025

گرنگترین هۆکارەکانی تووشبوونی خانمان بە نەزۆکی ئەمانەن:
- نەخۆشیی فرەکیسیی هێلکەدان PCOS
- پووکانەوەی پێشوەختەی هێلکەدانەکان (خانمەکە پێشوەختە واتە پێش تەمەنی 40 ساڵی، لە سووڕی مانگانە دەوەستێت)
- زیادبوونی هۆرمۆنی پرۆلاکتین کە پێشی دەگوترێت هۆرمۆنی شیر
- گرفتەکانی جۆگەی فالووپ وەکو گیران و تێکچوونی بۆرییەکانی فالووپ، ئەمەش زۆرجار بەهۆی هەوکردنی حەوز، هەوکردنی سێکسی، یان نەشتەرگەریی پێشووەوە روودەدات
- هەبوونی بەشێکی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان (ئیندۆمیتریۆسس)
- گرێی ریشاڵی یان گۆشتی زیادەی منداڵدان
- گرفتی زگماکی وەکو منداڵدانی دووفاق
- تەسکبوونەوەی ملی منداڵدان
- توانای منداڵبوون لەدوای تەمەنی 35 ساڵییەوە بەشیوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی ژمارە و کوالێتیی هێلکەکانی خانمەکە
- هەندێجار هۆکاری نەزۆکییەکە روون نییە، واتە لە نزیکەی %10-%20ـی حاڵەتەکاندا هیچ هۆکارێکی دیاریکراو دەستنیشان ناکرێت
د. دالیا دلێر نووری رەشید، پزیشکی پسپۆڕی ژنان، منداڵبوون و نەزۆکیی ژنان و پیاوان
loading....