باجى زیادەى گومرگى ئەمریکا چووە بوارى جێبەجێکردنەوە

test
یەکێک لە بەندەرە بارزگانییەکانی هەناردەکردنی کاڵا

باجى زیادەى گومرگ کە هەفتەى رابردوو لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە خرایە سەر کاڵاى هاوردە بۆ ئەمریکا، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە چووە بوارى جێبەجێکردنەوە کە 104%ـى باج دەخرێتە سەر کاڵا چینییەکان، راستەوخۆش پشکى بازاڕە داراییەکان لە ژمارەیەک وڵاتى ئاسیا دابەزین و نرخى نەوتیش بەڕێژەى 4%ـى بەهاکەى لە دەستدا.

هەفتەى رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بڕیاریدا باجى زیادە بەرێژەى 10% بۆ 49% بخاتەسەر کاڵاى هاوردە بۆ ئەمریکا و ئەوەش کاردانەوەى فراوانى لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانى ئەمریکا لێکەوتەوە و هۆشدارییاندا لە سەرهەڵدانى جەنگێکى بازرگانى.

جیاواز لە وڵاتانى جیهان، چین لە کاردانەوەى بڕیارەکانى ترەمپ بڕیاریدا بەڕێژەى 34% باج بخاتە سەر کاڵاى ئەمریکى، بەڵام لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ باجى سەر كاڵاى چینى بۆ 104% بەرزکردەوە و لەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ پشکى بازاڕە داراییەکانى تایوان بەڕێژەى 5.8%، ژاپۆن بەڕێژەى 5% دابەزین.

 هاوکات نرخى نەوت، کە چەند رۆژێکە رووى لە دابەزینە ئەمڕۆ نرخەکەى بەڕێژەى 4% دابەزى، سەپاندنى باجەکان بەرهەمى 60 هاوبەشى بازرگانى ئەمریکا دەگرێتەوە.

loading....