پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له قه‌ته‌ر چه‌ندین میدالیا ده‌باته‌وه

له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى رۆژئاواى ئاسیا بۆ یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان، تیپى خانمانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌نجامى به‌رچاو تۆمارده‌كه‌ن.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا له وڵاتى قه‌ته‌ر به‌به‌شداریی 22 یانه له 11 وڵاته‌وه به‌رده‌وامه و كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ى چه‌ندین مه‌دالیاى جۆراوجۆریان به‌ده‌ستهێنا.
له یاری ڕاكردنی 100 مه‌تر به‌ربه‌ست ، كوردستان به‌مۆ جه‌مال توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، له یاری سێبازیش خانمه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای ئاڵتونی برده‌وه، چاوان به‌هادین -یش له هه‌مان یاری پله‌ی دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
له یاری 4 × 100 مه‌تری كچان بوو پێشمه‌رگه‌كان توانیان پله‌ی دووه‌م و میدالیاى زیویان برده‌وه .