چین بەڵێن دەدات رێوشوێنی نوێ بەرامبەر باجەکانى ئەمریکا بگرێتەبەر

test
بەندەرێکی بازرگانیی چین

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان، رێوشوێنی توند بەرامبەر زیادکردنی باجەکانی ئەمریکا دەگرنەبەر.

لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و زۆرەملێ لەپێناو پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە رەواکانمان بەرامبەر بە ئەمریکا".

لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتیشی، " مافی رەوای هاوڵاتییانى چینە، بێبەش نەبن لە گەشەسەندن، سەروەری، بەرژەوەندی و ئاسایش و گەشەکردنی چین پێشێل ناکرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و زۆرەملێ لەپێناو پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە رەواکانمان بەرامبەر بە ئەمریکا".

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا رێژەی باجی سەر هاوردەی چینی بۆ وڵاتەکەی لە 34%ـەوە بۆ 104% بەرزکردەوە، 8ـی نیسانیش وەزارەتەکانى بازرگانیی و دەرەوەی چین رایانگەیاند، لەبەرامبەر سیاسەتی بازرگانیی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی شەڕ دەکەن و ئەمڕۆش جارێکی دیکە جەختیان لەسەر بەردەوامیی شەڕی بازرگانیی نێوانیان کردەوە.

بڕیاریشە ئەو باجەی چین سەپاندوویەتی بەسەر ئەمریکادا، لە سبەى 10ـی نیسانەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

loading....