بەم هەنگاوانە رێگری لە خنکانی منداڵەکەت بکە

گران جاف 10/04/2025
test
د. شوان کەنعان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8، د. شوان کەنعان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، بە مەبەستی رێگریکردن لە خنکانی منداڵان، چەند رێنماییەکی بۆ دایکوباوکان خستەڕوو.

رێگەکانی کەمکردنەوەی مەترسیی خنکانی منداڵان چین؟

  1. نابێت چەرەس و خۆراکی رەق بدرێت بەو منداڵانەی هێشتا ددانە خڕێکانیان نەهاتووە، پێویستە ئەو خۆراکانەیان بە تەواوی بۆ نەرم بکرێت ئینجا پێیان بدرێت
  2. ئەو یارییانەی بۆ منداڵان بەکاردەهێنرێت، پیویستە لەگەڵ تەمەنی منداڵەکەدا بگونجێت، واتە لەسەر زۆرینەی یارییەکان نوسراو کە بۆ چ تەمەنێک گونجاوە، ئەگەر لەسەری نەنوسرابوو، ئەوا پێویستە دایکوباوکەکە بە وردی سەیری بکەن و نابێت پارچەکانی یارییەکە بە ئاسانی و بە گازگرتنی منداڵەکە لێببنەوە، چونکە ئەگەری قوتدانی ئەو پارچانە زۆرە
  3. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار چوار ساڵەوەیە، هێشتا ناتوانن مەترسییەکان لێکبدەنەوە و لێیان تێبگەن، هەربۆیە گرنگە لەو کاتانەی یاریدەکەن بە بەردەوامی لە ژێر چاودێریی کەسانی پێگەیشتوودابن
  4. پێویستە منداڵان فێربکرێن لەکاتی یاریکردندا هیچ شتێک لە دەمیاندا هەڵنەگرن، بۆ نموونە کاتێک منداڵێک هەوڵدەدات دەستبەندێک بە مووروو دروستبکات، نابێت موورووەکە لە دەمیدا هەڵبگرێت، چونکە ئەگەر لەو کاتەدا نزگەرەیەکی بۆ بێت، ختوکەی بێت، یان هەر شتێکی دیکە، ئەوا دەکرێت موورووەکە بپەڕێتە قوڕگی و بۆریی هەناسەی بگرێت
10/04/2025