حکومەتی فەڕەنسا ژمارەیەک روفاتی مرۆیی رادەستی مەدەگاسکار دەکاتەوە

test

وڵاتی فەڕەنسا لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، بەمەبەستی دەرخستنی نیازپاکیی خۆی بەرامبەر بە وڵاتانی جیهان، ژمارەیەک پاشماوەی مرۆیی، رادەستی مەدەگاسکار دەکاتەوە.

رووفات و پاشماوەی مرۆیی پادشا توێرا و دوو جەنگاوەری سکالاڤا، لەلایەن حکومەتی فەڕەنساوە رادەستی مەدەگاسکار دەکرێنەوە و ئامانج لێی نیشاندانی ئاشتەوایی و نیازپاکییە لەلایەن حکومەتی فەڕەنساوە.

ئەم پاشماوانە، لە سەردەمی کۆڵۆنیاڵیزمی فەڕەنسییدا لە ساڵی 1897 لە مەدەگاسکارەوە براون و لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتیی پاریس جێگیرکراون و زیاتر لە 100 ساڵە نمایشدەکرێن.

loading....