ژمارەیەک فەرمانبەرى گرێبەستى کارەبا لە کەرکوک گردبوونەوە

test
گردبوونەوەی بەشێک لە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى گرێبەستى کارەبا لە کەرکوک

ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى گرێبەستى کارەبا لە کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن، بکرێن بە هەمیشەیى.

ئەو کارمەندانە بە کەناڵ8یان گوت، ئەوە سێیەم جارە گرددەبنەوە و داواکاریى سەرەکییان دامەزراندنە بەشێوەى هەمیشەیى.

دەشڵێن: لە کەرکوک ژمارەیان 350 کارمەندە و لەسەر ئاستى عێراقیش ژمارەیان حەوت هەزار و 93 کارمەندە و لە یەک مانگدا زیاتر لە چوار ملیار بۆ کارەبا کۆدەکەنەوە لە هەر پارێزگایەکدا.

ئاماژە بەوەشدەکەن، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایى دەربڕین تاوەکو ئەو کاتەى داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت کە دامەزراندنى هەمیشەییە.

بەگوتەى ئەو کارمەندانەى کارەبا، بەگوێرەى بڕیارى ژمارە حەوت هەزار و 372 کە لە 29ـى 12ـى 2024 سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاریداوە، ئەو فەرمانبەرانە لە گرێبەستەوە بکرێن بە هەمیشەیى، بەڵام وەزیرى دارایى بە پاساوى کورتهێنانى بودجە ناتوانێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات.

loading....