چ نەخۆشییەک بۆ بەشی فریاکەوتنە و کامەیان بۆ راوێژکاری؟

گران جاف 11/04/2025
test

حاڵەتەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتن(تەواری):

  • خوێنبەربوونی زۆر کە ناوەستێت
  • ئازاری سنگ یان هەناسەتوندیی کتوپڕ
  • کەمبوونەوەی هۆشیاری یان بێهێشبوون
  • برینی قۆڵ یان شکانی ئێسک
  • سووتانی بەرفراوان
  • ژەهراویبوونی توند
  • رەقبوونی پشتەمل و سەرئێشەی توند
  • رووداوەکانی هاتوچۆ
  • قوتدانی شتی مەترسیدار
  • ئازاری توندی سک

حاڵەتەکانی نەخۆشخانەی راوێژکاری(ئیستیشاری):

  • چاودێریی دووگیانی و پشکنینەکان
  • نەخۆییە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرە و بەرزەفشاری خوێن
  • هەڵامەت، پەتا یان هەوکردنی ساددەی گەروو
  • پشکنینی ساڵانە
  • نەخۆشییە باوەکانی پێست
  • ئازاری ناکتوپڕی جومگە و ماسولکەکان
  • کێشە ناکتوپڕەکانی هەرس
  • پشکنینی چاو، ددان و گوێ
  • گرفتەکانی خەو و پشوودان
  • رێنماییەکانی خۆراک و تەندروستی

د. تارا کەنعان نەجم، پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵ و چاودێریی تازەلەدایکبووان

11/04/2025