نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 180 دۆلار بەرزبووەتەوە

test
نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە 24 بە 767 هەزار دینارە

لەماوەی 24 کاتژمێردا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 180 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەکی بە 3,164 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پاشئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە چین، پێناسە گومرگییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە 6% بەرزبووەوە.

پاشئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "مامەڵەی چین بووەهۆی زیانگەیاندن بە بازاڕی جیهان، بۆیە رێژەی باجی گومرگی بۆسەر چین بۆ 125% بەرزدەکەمەوە و بڕیارەکەش راستەوخۆ جێبەجێدەکرێت".

پێشبینییە بەردەوامەکانی گۆڵدمان ساکس بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کە هۆکارەکەی بۆ جەنگی ئابووری و باجەکانی نێوان ئەمریکا و چین دەگەڕێتەوە، نرخی زێڕی بەرێژەی 6% بەرزکردووەتەوە و هەر ئۆنسەیەک 180 دۆلاری چووە سەر.

گۆڵدمان ساکس دەشڵێت، دەرئەنجامی ئەم دۆخە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و لە بەرامبەریشدا نرخی زێڕ دەتوانێت وەکو سامانێک وەبەرهێنانی تێدابکرێت بۆ رەواندنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسان.

لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش لەژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە جیهانییەکان، نرخی زێڕ بە بەردەوامی لە بەرزبوونەوەدایە و نرخی مسقاڵێک زێری عەیار 24 بە 767 هەزار دینار و عەیاری 21 بە 671 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 574 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

loading....