لە شەڕ و گرژییەکانی سودان 57 هاوڵاتیی سڤیل کوژران

test
ئاسەواری شەڕ و پێکدادانەکان لە فڕۆکەخانەی خەرتومی پایتەختی سودان فۆتۆ: AP

بەهۆی هێرشی هێزەکانی پشتیوانیی خێراوە بۆسەر ناوچەی ئەلفاشر و کامپێکی ئاوارەکانی نزیک بەو ناچەیە لە هەرێمی دارفور، 57 کەس کوژران.

بەگوێرەی لیژنەی هەماهەنگی کە هاوکاریی دەگەیەنێتە ئاوارەکان، هێرشەکەی پشتیوانیی خێرا لە بەرەکانی باشوور و رۆژهەڵاتەوە کامپی"زمزم"ی کردووەتە ئامانج، پاش بەرپەرچدانەوەی لەلایەن سوپاوە، 25 هاوڵاتیی سڤیل کوژراون، لەنێویاندا منداڵ و بەساڵاچوو و ژنان هەبووە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی لیژنەی هەماهەنگی، "لە دوایین پێکدادان لە بەرەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتەوە لە ناوچەی ئەلفاشر، 32 هاوڵاتیی سڤیل کوژراون، لەنێویاندا چوار ژن و 10 منداڵ هەبوون.

ئەم هێرشانە پاش رۆژێک دێت، لە تۆپبارانکردنی کامپی "ئەبو شەوک" لەلایەن هێزەکانی پشتیوانیی خێراوە، کە بەهۆیەوە لانیکەم 15 هاوڵاتیی سڤیل کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون.

هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە مانگی ئازاری رابردووەوە، پاشئەوەی خەرتومی پایتەختیان لەدەستدا، هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی هەرێمی دارفور لە رۆژئاوای سودان چڕتر کردووەتەوە.

loading....