ئه‌مشه‌و به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێت تۆڵه بكاته‌وه

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 22:00 له گه‌ڕى 31ـى لالیگا لە یاریگای شارەوانی بوتارکی یانه‌ى لیگانێس به ناوبژیوانی فرانسیسکۆ هێرناندێز، یانه‌ى لیگانێس میوانداریی به‌رشلۆنه‌ى پێشه‌نگى خوله‌كه ده‌كات .
یانە کەتەلۆنییەکە ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ى یاریی چوون بكاته‌وه دواى ئه‌وه‌ى لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر لیگانێس دۆڕاندنێکی شۆککەری تۆمارکرد.
هه‌ردوو یانه له رابردوو، 10 یاریی رووبه‌ڕووى یه‌كدى بوونه‌ته‌وه، 8 جار به‌رشلۆنه براوه و 2 جاریش لیگانێس براوه بووه.
هانسى فلیک، راهێنه‌رى به‌رشلۆنه له‌سه‌ر یارییه‌كه ده‌ڵێت " لیگانێس تیپێکن زۆر بە باشی بەرگری دەکەن و دەزانن لە قوڵاییەوە هێرش بکەن، دەبێت لەم یارییەدا وریا بین، چونکە ئێمە لە پلەی یەکەمین و دەبێت بیسەلمێنین کە شایەنی ئەوەین، ئەوانیش تیپێکن کە شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی لە ناوچه‌ى سوورى دابه‌زین دووربكه‌ونه‌وه.
پێش ئه‌م یارییه، به‌رشلۆنه به كۆكردنه‌وه‌ى 67 خاڵ پێشه‌نگى خوله‌كه‌یه و لیگانێس به 28 خاڵ له پله‌ى هه‌ژده‌یه‌مه.