مان سیتی دەیەوێت بگەڕێتەوە سەرەتاکانی ریزبەندیی

test

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێشکۆتایی هاتنی وەرز دەیەوێت بگەڕێتەوە تۆپ پێنجی ریزبەندیی و کورسییەکی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەربکات، ئەگەر نا وەرزی داهاتوو گەڕانەوەی بۆ چامپیۆنزلیگ ئەستەم دەبێت.

مانچێستەر سیتی ئەمڕۆ کاتژمێر 14:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە گەڕی 32ـی پرێمەرلیگ، لە یاریگای ئیتیحاد میوانداریی کریستاڵ پاڵاس دەکات و ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە.

ستیزن بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندیی گرتووە، لە پرێمەرلیگ لە 31 یارییدا، 15 بردنەوە، حەوت یەکسانبوون و نۆ شکستی تۆمارکردووە.

هەر لەم وەرزەشدا سیتی بەرامبەر یانە گەورەکانی وەک نۆتینگهام، لیڤەرپووڵ، ریاڵ مەدرید، ئارسیناڵ، پاریس سانجێرمان، مان یونایتد و ئەستۆن ڤێلا و تۆتنهام دۆڕاوە.

لە بەرامبەردا کریستاڵ پاڵاس، بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ پلەی 11ـی ریزبەندیی گرتووە، لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە 31 یاریی، 11 بردنەوە و 10 یەکسانبوون و نۆ شکستی تۆمارکردووە.

بۆ ئەم یارییەش گواردیۆلای راهێنەری سیتی، لە تواناکانی ئێرلینگ هالاند، رۆدری، ناسان ئاکێ، جۆن ستۆنز و مانوێل ئاکانجی بێبەشدەبێت.

لە بەرامبەردا، ئۆلیڤەر گلاسنەری راهێنەری کریستاڵ لە تواناکانی دۆکورێ، چادی ریاد، ئێدوارد نکێتیا و مارک گوێهی بێبەشدەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی:

ئێدەرسۆن

گڤاردیۆل، خوسانۆڤ، دیاز، نونێس

گوندۆگان، گۆنزالێز

دۆکو، گریلیش، ساڤینیۆ

مەرموش

پێکهاتەی پێشبینیکراوی کریستاڵ پاڵاس:

هەندرسۆن

ریچاردز، لێرما، میچێل

مونۆز، وارتۆن، کامادا، چێلوێل

سار، ئێزی

ماتێتا

loading....