توێژینەوەیەکی زانستی: کەوتنی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی پەیوەستە بە گۆڕانی ژینگەوە

test

توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێودەوڵەتی، پشتڕاستی دەکاتەوە، گۆڕانکارییەکانی ژینگە، پەیوەندییان بە کەوتنی ئیمپراتۆرییەتی رۆمانییەوە هەیە.

لە سەروبەندی ساڵانی 540 بۆ 800ـی زاینی، چالاکییە سروشتییەکانی پەیوەست بە جووڵەی سەهۆڵبەندان زۆر بوون، ساردبوونی کەشوهەوا، پاڵنەری سەرەکی بوو بۆ پاشەکشەی فراوانبوونی ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی، لە زۆرێک لە ناوچەکان، رێژەی دانیشتووان کەمیکردووە و کۆچی بەکۆمەڵ سەریانهەڵداوە.

شارەزایانی ئەم توێژینەوەیە، کە لەلایەن زانکۆکانی ساوسهامپتۆنی بەریتانی، کوینی کەنەدی و ئەکادیمیای زانستەکانی چین، جەخت لەوە دەکەنەوە؛ لاوازبوونی ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی لە ئاستی توانای مرۆییدا، پەیوەستە بەو ئاڵنگارییە سروشتییانەی بەرەنگاریان بوونەتەوە.

ئاماژە بەوەش دەدەن؛ دۆزینەوە نوێیەکان دەمانبەن بەرەو ئەو دەرئەنجامەی، کەوتنی ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانی ژینگە و ساردبوونی بەرگەهەوایە.

loading....