زەمینلەرزەکەی میانمار شوێنەواری نوێی ئاشکرا کردووە
حەسەن فەلاح 12/04/2025

لە ماوەی رابردوودا، وڵاتی میانمار لە کیشوەری ئاسیا، بەهۆی زەمینلەرزەیەکی بەهێز، بە پلەی 7.7ـی رێختەر، زیانێکی زۆری بەرکەوت و بەشێک لە پەرستگە و شوێنەوارە مێژووییەکانی لەناوچوون، لە هەمان کاتیشدا، ژمارەیەک لە شوێنەوارە دێرینەکانی ئاشکرا کرد.

شوێنەواری تادا ئو، یەکێکە لە نوێترین ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی وڵاتی میانمار، کە تاوەکو ئێستا نەدۆزرابووەوە، بەڵام بەهۆی ئەم زەمینلەرزەیەوە، پاشماوەکانی دەرکەوتوون و کنەوپشکنین لەسەری دەستیپێکردووە.

باوەڕ وایە، ئەم شوێنەوارە، بەشێک بووە لە کۆشکێکی ئاویی یاخود سەکۆیەک بۆ رێوڕەسمە ئاینییەکان لە سەردەمی شانشینی کۆنباونگ، ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی 2009، بەشێکی کەم لەم شوێنەوارە دۆزرابووەوە، بەڵام ئێستا کارەکان لەسەر دۆزینەوەی کۆی پاشماوەکانی دەستیانپێکردووە.
loading....