چین: هیوادارین ئاژانسی وزەی ئەتۆم بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات

test
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین فۆتۆ: AP

وەزیری دەرەوەی چین داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەکات بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی پەیوەست بە ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات.

ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسان،  وانگ یی،  لە پەکین، وەزیری دەرەوەی چین و رافائیل گروسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم  کۆبوونەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی چین داوای لە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کردووە  بابەتیانە، پیشەیانە و دادپەروەرانە، مامەڵە لەگەڵ پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی چین داوای لە گرۆسی کردووە، پاڵپشتی لە بەرەو پێشبردنی بەکارهێنانی ئاشتییانەی بەرنامە ئەتۆمییەکە بکات.

 ئەوەش لە کاتێکدایە 9ی ئەم مانگە لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەنەکانی بەشدار لە کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هاوکاری یەکبن و رێگری لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان بکەن.

 گوتیشی، پێویستە لەسەر ئەمریکا نیازپاکیی سیاسەتی خۆی پیشانبدات و پابەندی گفتوگۆ و بەشداریی دانوستانەکان بێت و لە هەڕەشە و بەکار‌هێنانی فشارە ئابوورییەکان بوەستێت.

loading....