ئەمریکا مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەری لە باجی جیهانیی ترەمپ بەخشی

test
بەندەرێکی بازرگانیی چین

ئیدارەی ترەمپ، هاوردەکردنی مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەری بەخشی لە سەرجەم باجەکان، کە خراونەتە سەر 185 وڵاتی جیاواز و لە نێویاندا چینیشی بە بەرزترین رێژە، کە رێژەی 145٪ە، گرتووەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەپێناو کەمکردنەوەی تێچووەکان لەسەر بەکاربەری ئەمریکیی باج لەسەر هاوردەکردنی مۆبایلی زیرەک و کۆمپیتەر هەڵگیراوە و چیدیکە گومرگی ناچێتەسەر، ئەمەش کارئاسانیی بۆ بەکاربەران و بەشێکی زۆر لەو کۆمپانیایانە دەکات، کە بۆ دروستکردنی بەشێکی زۆر لە پارچەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانیان پشت بە وڵاتانی دیکە دەبەستن لە دروستکردنیدا بەتایبەتی چین.

ئەمە لە کاتێکدایە هەڵگرتنی باج نیمچەگەیەنەرەکان ناگرێتەوە، کە بەرێژەی بنەڕەتی باجی 10٪ـیان لەسەر دانراوە.

ترەمپ پاش ئەوەی بەڕیژەی جیاواز باجی بەسەر 185 وڵاتدا سەپاند لە 2ـی نیسان، بۆ ماوەی 90 رۆژ باجی لەسەر ئەو وڵاتانە هەڵگرت، کە باجی بەرامبەریان نەسەپاندووە و باجی لەسەر چینێس زیادکرد بۆ رێژەی 145٪.

loading....