کۆشکی سپی: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەنگاوێکە بەرەو پێشەوە

کەناڵ8 12/04/2025
test
کارۆلاین لیڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی. فۆتۆ: AP

کۆشکی سپی ئەمریکا راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان وڵاتەکەی و ئێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەکان ئەرێنی و بنیادنەرانە بوون.

لە راگەیەنراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، بابەتەکانی نێوانیان ئاڵۆزە، بەڵام کۆبوونەوەکانی ستیڤ ویتکۆف لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەنگاوێک بووە بەرەو رێککەوتنی هەمەلایەنە، کە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوولای تێیدا رچاوبکرێت.

کۆشکی سپی ئاشکراشی کرد، رۆژی شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە لەگەڵ تاران کۆدەبنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە پێشکەوتنەکانی نێوانیان بکات.

رۆژی شەممە 12ی نیسان، دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن لە عومان دەستیپێکرد و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، پێناچێت دانوستانەکان لەبارەى بەرنامە ئەتۆمییەکەیانەوە کاتێکی زۆر بخایەنێت.

راشیگەیاند، لە قۆناغی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکەدا، باس لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران کراوە.

12/04/2025
loading....