نیوکاسڵ یونایتد و مانچێستەر یونایتد.. زانیاری و پێکهاتەی پێشبینیکراو

test

ئەمشەو لە گەڕی 32ـی پرێمەرلیگ، دوو یانەی گەورە و مێژوویی خولەکە، کە مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتدن رووبەڕوودەبنەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 18:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان، نیوکاسڵ یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداریی مانچێستەر یونایتد دەکات.

ماگپایز لەم وەرزەدا ئاستی خراپترە لە وەرزی رابردوو، ئامانجی تەنیا بەدەستهێنانی یەکێک لە پێنج پلەکەی پێشەوەیە، تاوەکو بتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو کورسییەکی چامپیۆنزلیگ مسۆگەربکات.

نیوکاسڵ بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندیی گرتووە، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 30 یارییدا، 16 بردنەوە، پێنج یەکسانبوون و نۆ شکستی هەیە.

لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە دوای سەردەمی تین هاگ و لە سەردەمی روبن ئامۆرێم هیچ باشتر نەبووە و لە رووی ئەنجامیشەوە وەک خۆیەتی.

شەیتانە سوورەکان بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ پلەی 13ـی ریزبەندییان گرتووە و لە کۆی 31 یاریی، 10 بردنەوە، هەشت یەکسانبوون و 13 شکستییان هەیە.

لە نیوکاسڵ، ئێدی هاوی راهێنەر لە تواناکانی لیویس هۆڵ، سڤێن بۆتمان و جەمال لاسێلێس بێبەشدەبێت.

لە مانچێستەر یونایتدیش، روبن ئامۆرێم، لە تواناکانی جۆنی ئیڤانس، تۆبی کۆڵیەر، ئامید دیاڵۆ و لیساندرۆ مارتینێز بێبەشدەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوکاسڵ:

پۆپ

لیڤرامێنتۆ، بەرن، سکار، تریپەر

جۆلینتۆن، تۆنالی، گویماریاس

بارنز، ئایساک، مەرفی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مان یونایتد:

ئۆنانا

مەزراوی، ماگوایەر، یۆرۆ

دالۆت، ئوگارتی، فێرناندێز، دۆرگو

گارناچۆ، هۆیلۆند، زیرکزی

loading....