لیڤەرپووڵ و وێستهام.. تەواوی زانیارییەکان بزانە

test

ئەمڕۆ یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی پرێمەرلیگ، لە نێوان لیڤەرپووڵی پێشەنگ و وێستهام یونایتدە.

لیڤەرپووڵ، ئەمڕۆ کاتژمێر 16:00، لە گەڕی 32ـی پرێمەرلیگ، لە یاریگای ئانفێڵد میوانداریی وێستهام یونایتد دەکات.

لیڤەرپووڵ بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندیی گرتووە و دڵخوازی خولەکە بۆح بردنەوەی نازناوەکە.

رێدز تەنیا ئارسیناڵی لیوە نزیکە، کە 63 خاڵی هەیە و 10 خاڵ لێوەی دوورە، بۆیە دەتوانێت بە نۆ خاڵی دیکە نازناوەکە بەتەواوی مسۆگەربکات.

رێدز لەم وەرزەدا، لە 31 یاریی پرێمەرلیگ، 22 بردنەوە، حەوتە یەکسانبوون و دوو شکستییان هەیە.

لە بەرامبەردا چەکوشەکانی وێستهام، بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ، پلەی 16ـی ریزبەندییان گرتووە، کە نزیکە لە ناوچەی دابەزین و پێویستە لەم چەند یارییەی ماوێتی، خۆی رزگاربکات لە هێڵی دابەزین.

وێستهام، نۆ بردنەوە، هەشت یەکسانبوون و 14 شکستی تۆمارکردووە.

لە لیڤەرپووڵ، ئارنی سلۆتی راهێنەر لە تواناکانی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و جۆو گۆمێز بێبەشدەبێت.

لە وێستهامیش، گراهام پۆتەر، لە تواناکانی ئەنتۆنیۆ و سەمەرڤیل بێبەشدەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپووڵ:

ئالیسۆن

رۆبێرتسۆن، ڤان دایک، کۆناتێ، برادلی

ماک ئالیستەر، گراڤنبێرک

دیاز، سۆبۆزلای، سەڵاح

جۆتا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی وێستهام یونایتد :

ئاریۆلا

تۆدیبۆ، ماڤراپانۆس، کیڵمان

بیساکا، پاکێتا، پراوس، سوچێک، ئێمەرسۆن

بۆون، کودوس

loading....