تەندروستیی جیهانی گەیشتە رێککەوتنێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکان لەئایندەدا

test
کۆبوونەوەیەکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی

پاش سێ ساڵ گفتوگۆ، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گەیشتە رێککەوتن بۆ چۆنییەتیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایانەی لە ئایندەدا پەیدا دەبن، سەرۆکی فەڕەنساش پێشوازیی لەم هەنگاوە دەکات.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، گەیشتن بە میکانزمێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکان ئاماژەیەکی زۆر باشە و دەبێتە بەشێک لە مێژوویەکی پرشنگدار، هاوکات ئەمەی وەکو دەستکەوتێک بۆ منداڵان و نەوەی ئایندە ناوبرد.

ئان کلیر ئەمبرۆ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە رێکخراوەکە گوتی، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە جنێڤ کۆدەبنەوە، بۆ پەسەندکردنی ناوەرۆکی رێککەوتنەکە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە تۆڕی ئێکس، ئەم هەنگاوەی بە بنەمایەکی نوێ بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکدایەوە.

نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەی کۆبوونەوە و گفتوگۆکان نەبوو، چونکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پاش گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، نیازی وڵاتەکەی بۆ کشانەوە لە رێکخراوەکە ئاشکرا کردووە.

loading....