ریاڵ مەدرید دەبێت فریای خۆی بکەوێت

test

ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ بە ئامانجی وەرگرتنی سێ خاڵی یارییەکە رووبەڕووی ئالاڤێس دەبێتەوە و ئامانجی کەم کردنەوەی جیاوازی خاڵەکانییەتی لەگەڵ بەرشلۆنەی پێشەنگ، کە حەوت خاڵی جیاوازە.

یانەی شاهانە ئەمڕۆ کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، رووبەڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێتەوە.

لۆس بلانکۆس بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندییان گرتووە، لە کاتێکدا بەرشلۆنە بە 70 خاڵەوە پێشەنگە و شەش بردنەوەی دیکە دەیکاتە پاڵەوانی لالیگا.

ریاڵ مەدرید لەم وەرزەی لالیگا، 19 بردنەوە، شەش یەکسانبوون و پێنج شکستییان تۆمارکردووە.

لە بەرامبەردا ئالاڤێس پلەی 17ـی ریزبەندیی گرتووە و تەنیا یەک پلە دوورە لە هێڵی دابەزین.

لە ریاڵ مەدرید، ئەنچیلۆتی راهێنەر لە تواناکانی مێندی، میلیتاو، کارڤاخال و لونین بێبەشدەبێت.

لە ئالاڤێسیش، هەریەکە لە کۆنچینی، سیلڤا ئامادەنابن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئالاڤێس:

ئۆنۆ

دیارا، سانچێز، مۆرینۆ، تێناگلیا

بێناڤیدیز، گیڤارا

گوریدی، کۆنچینی، روبلێس

گارسیا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریاڵ مەدرید :

کۆرتوا

ڤازکێز، ئەسێنسیۆ، رودیگێر، گارسیا

کاماڤینگا، چوامینی، دیاز

گولەر، ئێندریک، رۆدریگۆ

loading....