سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى سلێمانى دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى کۆدەبێتەوە

test
بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی

بڕیارە رۆژى چوارشەممە 16ـی نیسان، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى سلێمانى بکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.

هاتنی سەرۆکوەزیرانى عیراق بۆ شاری سلێمانى، لەکاتێکدایە بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى هەفتەى رابردوو لە بەغداد لەگەڵ سودانی کۆبووەوە.

دوێنێش سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى شاری هەولێرى کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەر لە پێنج مانگ و لە رۆژى 13ـی تشرینى دووەمى ساڵى رابردوو، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى هەولێر و سلێمانیى کرد و داواى لە لایەنە سیاسییەکان کرد، پەلە بکەن لە هەنگاوەکانیان بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

loading....