میزبەخۆداکردنی منداڵ چۆن چارەسەردەکرێت؟
گران جاف 13/04/2025

میزبەخۆداکردن بەشێوەیەکی گشتی بریتییەلە تەڕکردنی جێگەی خەوتن لەدوای تەمەنی پێنج ساڵی، بەڵام پێش ئەو تەمەنە ئاساییە چونکە لەو قۆناغەدا منداڵ توانای کۆنتڕۆڵکردنی میزڵدانی بەتەواوی پێنەگەیشتووە.
ھۆکارەکانی میز بەخۆداکردنی منداڵان :
- لە کوڕاندا زیاترە وەکو لە کچان.
- ھۆکاری بۆماوەیی: دایک یان باوک، خوشک و برا هەیبووبێت ئەگەری زیاترە، لە 50% زیاتر هۆکاری بۆماوەیین.
- ھۆکاری دەروونی: وەکو لەدایکبوونی منداڵی تازە، کێشەی خێزانی، کێشەی قوتابخانە و پشتگوێخستنی منداڵ.
- ناڕێکی لە دروستبوونی سیستمی میزەڕۆ بە زگماکی.
- هەوکردنی میزەڕۆ.
چارەسەر
- سەرزەنشت نەکردن و سزانەدان و نەشکاندنی منداڵ لەسەر خۆتەڕکردن.
- پاداشت کردن و هاندانی منداڵ کە بتوانێت خۆی تەڕنەکات.
- راهێنانی منداڵ کە بتوانێت شەوانە جارێک یان دوو جار هەستێت بۆ میزکردن.
- بەکارهێنانی دەرمان.
د. هەردی تاریق، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ
loading....