لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بڕگەیەکی دانیشتنەکە دەبێت

test

سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدایە، دوو پەرلەمانتارى کوردیش دەڵێن: لۆبى بۆ کراوە و بەڵێندراوە دەنگ بە پارێزگابوونى هەڵەبجە بدرێت.

بە گوێرەى کارنامەکە، کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی دووشەممە بەڕێوەدەچێت و تەوەرى یەکەم بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دیاریکراوە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى راگەیاند:" لەسەر ئاستى سیاسى لۆبى بۆ دەنگدان بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کراوە، هەروەها لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران گفتوگۆم کردووە و پێى راگەیاندم رێککەوتن کراوە دەنگ بە پارێزگابوونى هەڵەبجە بدرێت".

هاوکات، دارا سێکانیانى، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە لیژنەى یاسایى بە کەناڵ8ـى راگەیاند ، " لەسەر ئاستى فراکسیۆنەکان گفتوگۆ لەگەڵ فراکسیۆنە شیعى و سوننییەکان کراوە و هاوسۆز و پشتیوانن، گەشبینین ئەمجارە دەنگ بە پرۆژەیاساکە بدرێت."

پێشتر فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە ئامادەنەبوون دەنگ بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بدەن، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بڕیاریاندا بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، تاوەکو ئەوکاتەی پرۆژەیاساکە دەخرێتەوە کارنامەی دانیشتنەکانەوە.

loading....