بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالکراوان بەردەوامن

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دەکات، ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری ئەنفالکراوان جێبەجێبکەن و لە هەموو رووەکانەوە قەرەبوویان بکەنەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا لە 37ـەمین ساڵیادی ئەنفالدا دەڵێت، جەخت لە یەکڕیزی و پێکەوەیی هەموو لایەنەکان دەکاتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان، کە سەرەکیترینیان خزمەتکردنی هاونیشتمانییانی کوردستانە.
روونیشیكردووەتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەیکات، تاوەکو ژیانێکی شایستەتریان بۆ دابینبکرێت.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئازاری کەسوکاری ئەنفالکراوان ئازاری ئەوانە و هەوڵەکانیان لە پرۆسهى گهڕان بهدواى روفاتى شههيدان و گەڕانەوەیان بۆ نیشتمان بەردەوامە.