ماریۆ بارگاس یۆسا گەورە نووسەری ئەمریکای لاتین کۆچی دوایی کرد
حەسەن فەلاح 14/04/2025

گەورە نووسەر و سیمبولی ئەدەبیاتی پێرو، ماریۆ بارگاس یۆسا، لە تەمەنی 89 ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.
ئەم نووسەرە، ساڵی 1936 لەدایکبووە، زیاتر لە 50 بەرهەمی ئەدەبیی نووسیوە، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بووە بۆ ئەدەبیات.
ماریۆ یۆسا بە رکابەرێکی سەرەکیی گابریەل گارسیا مارکێز هەژماردەکرێت، لە هەمان کاتدا، رەخنەی بەردەوامی لێگیراوە بەو هۆکارەی بەردەوام سەرنجەکانی بەرامبەر بە راگەیاندن و رەوتی فێمەنیزم توند بوون.

لە ئاستی ناوەڕۆکی کارە ئەدەبییەکانیدا، گوزارشتی لە گرفتەکانی دەسەڵاتخوازی، توندڕەوی و شانازیی نێرینە-بوونی کردووە.
بۆ ئەدەبیاتی پێرو، هاوشانی ئەدەبیاتی ئەمریکای لاتین، یەکێک بووە لە دیارترین نووسەرەکان، لە شەست و حەفتاکاندا، وەکو یەکێک لە رابەرە سەرەکییەکانی ئەدەبیاتی ئەم ناوچەیە دەرکەوتووە.
loading....