هەشت داواکارى لە کەسوکارى ئەنفالکراوان و رێکخراوەکانەوە

test
گریانی ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8

کەسوکارى ئەنفالکراوان و رێکخراوەکانى بوارى جینۆساید، لە 37ـمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیی ئەنفالدا هەشت داواکارییان ئاڕاستەى هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ کرد و داوایان کرد بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانەکان بۆ بەسزاگەیاندنى تاوانبارانى دۆسیەى ئەنفال جێبەجێبکرێت و حکومەتى فیدراڵ قەرەبووى کەسوکارى ئەنفالکراوان بکاتەوە و بەفەرمیش داواى لێبوردنیان لێبکات.

گەڕاندنەوەى روفاتى ئەنفالکراوان و دەستگیرکردنى جاش و موستەشارەکان، تەواوکردنى پرۆژەى ئاوى کۆپتەپە - چەمچەماڵ، لە داواکارییەکانى کەسوکارى ئەنفالکراوان و رێکخراوەکانى بوارى جینۆسایدن.

ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر كارەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت، كە تێیدا رژێمی پێشووی بەعس بە هەشت قۆناغ نزیكەی 182 هەزار كوردی كوشت و زیندەبەچاڵ كرد.

loading....