ئەلبوومێکی پلەیبۆی کارتی پلەی یەکەمی بیلبۆردی ئەمریکای گرت
حەسەن فەلاح 14/04/2025

بۆ جاری سێیەم، هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکی، پلەیبۆی کارتی، پلەی یەکەمی بیلبۆردی ئەمریکای بۆ ئەم هەفتەیە گرت.
لە ئاستی 200 باشترین ئەلبوومی هەفتەی ئەمریکا، پلەیبۆی کارتی بۆ جاری سێیەم، پلەی یەکەمی گرت و لەلایەن هەوادارانیەوە ستایشێکی زۆر دەکرێت.

تەنها لەماوەی یەک هەفتەدا و لە ئاستی گوێگرانی تۆڕەکانی پەخشکردنی ئینتەرنێت، بەنزیکەی 85 ملیۆن جار داواکاریی لەسەر ئەلبوومی "Music"ی پلەیبۆی کارتی هەبوون.
ئەم ئەلبوومە ساڵی 2022 بڵاوبووەتەوە، یەکێکە لە باشترین ئەلبوومەکانی پلەیبۆی کارتی و تاوەکو ئێستاش کڕیاری هەیە.
loading....