شوێنەوارێکی دێرینی دایناسۆر لە دورگەیەکی ئیتاڵیا دۆزرایەوە
حەسەن فەلاح 14/04/2025

لەمیانی تۆمارکردنی بەڵگەفیلمێکی نوێ، لە دورگەی ساردینیای ئیتاڵیا، شوێنەواری جێ پێی دایناسۆر دۆزرایەوە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئەم شوێنەوارە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی جۆراسیکی ناوەندی، کە رێکەوتەکەی 165 ملیۆن ساڵە.

لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەسەر پێکهاتەی ژینگەیی و هەڵکەوتەی جوگرافیی دورگەکە، دەستەیەک لە بەرهەمهێنەران، سەرقاڵی بەرهەمهێنەرانی بەڵگەفیلمێکی نوێ بوون، کاتێک ئەم شوێنەوارەیان دۆزیوەتەوە.
loading....