هەڵەبجە بووە 19یەمین پارێزگای عێراق

test
مۆنۆمێنتى هەڵەبجە. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە و وەک 19یەمین پارێزگای عێراق دیاریکرا.

بە ئامادەبوونى 187 ئەندام دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا هەڵەبجە وەک 19یەمین پارێزگاى عێراق دیاریکرا.

پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە تەوەری یەکەمی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.

پەیامنێرى کەناڵ8 رایگەیاند، بەدەنگى زۆرینەى ئەندامانى ئەنجوومەنەکە، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق پرۆژەیاساى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجەى پەسەندکرد.

پێشتریش، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەوانانی راگەیاند:" هیچ دانیشتنێک ئەنجام نادرێت ئەگەر دەنگدان لەسەر بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی تێدا نەبێت".

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە ئامادەنەبوون دەنگ بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بدەن، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بڕیاریاندا بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، تاوەکو ئەوکاتەی پرۆژەیاساکە دەخرێتەوە کارنامەی دانیشتنەکانەوە.

loading....