مەسرور بارزانی: پێویستە حکومەتی فیدراڵ قەرەبووى زیانلێکەوتووانى ئەنفال بکاتەوە

کەناڵ8 14/04/2025
test
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان. فۆتۆ: ماڵپەڕی حكومەت

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆچوونى وایە دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی ئەنفال تاوەکو ئێستاش هەر ماون، بەپێویستى دەزانێت حکومەتى فیدراڵ قەرەبووى زیانلێکەوتووان بکاتەوە.

مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا بەبۆنەى (37)مین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال، گوتى "رژێمی پێشووی عێراق، بە دەیان هەزار خەڵكی بێتاوانی كوردستانی راپێچی بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کرد و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنی كردن".

گوتیشى "جینۆسایدی ئەنفال، تاوانکارییەکی گەورە بوو لە دژی خاک و خەڵکی کوردستان ئەنجامدرا و تاوەکو ئێستاش دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە هەر ماون".

مەسرور بارزانى دەشڵێت "پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بە هەستکردن بە ئەرک و لێپرسراویەتی یاسایی و دەستووری و ئەخلاقی خۆیەوە، کەسوکار و بنەماڵە و هەموو زیانلێکەوتووانی جێنۆسایدی ئەنفال و هەموو ستەملێکراوانی دیکەی دەستی رژێمی بەعس، لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکاتەوە".

هەروەها پابەندبوونى حکومەتی هەرێمی كوردستان بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکار و بنەماڵەی ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

14/04/2025
loading....