نێچیرڤان بارزانی: هەوڵەکانمان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی ئەنفال بەردەوامن

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، پێويسته حکومەتی فیدراڵ بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبهجێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه و دەشڵێت، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەوڵەکانیان لەوبارەوە بەردەوامن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفال ئاماژەی بەوەداوە، "ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا كه هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گهلهكهماندا ئامادەن".
نێچيرڤان بارزانى دەشڵێت، حکومەتی فیدراڵی عێراق، بەرپرسیاريهتيی یاسایی و ئەخلاقی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له ههموو ڕوويهكهوه و پێويسته بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبهجێ بكات کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشیکردووە، لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتيی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەک جینۆساید بەردەوام دەبن.