زیانلێکەوتووانی بازاڕى دارەسوتاوەکە قەرەبووکرانەوە

test
تیمەکانی شارەوانیی سلێمانی لە کاتی پاککردنەوەی پاشماوەی سوتاوییەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی دا

پاش نۆ رۆژ لە سوتانى بازاڕى دارەسوتاکەوەى سلێمانى، خاوەنى سەرجەم دوکان و شوێنەکانى فرۆشتنى خواردنى خێرا و چایخانەکان قەرەبووکرانەوە.

عەتا محەمەد بەڕێوەبەرى نووسینگەى قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، لەکاتى سوتانى بازاڕى دارەسوتاوەکەى سلێمانى لیژنەیەکى هونەریی تایبەت، خەمڵاندنى بۆ سەرجەم زەرەر و زیانەکان کردووە و قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتیاری سکرتاریەتى مام جەلال قەرەبووەکەى لەئەستۆ گرتووە.

گوتیشى، 106 دوکاندار کە خاوەنداریەتیى 133 دوکان دەکەن لەگەڵ پێنج شوێنى فرۆشتنى خواردنى خێرا و چایخانە قەرەبووکراونەتەوە و قۆناغى داهاتوو جارێکی دیکە بازاڕەکە دروستدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرى نووسینگەى جێگرى سەرۆکوەزیران جەختیکردەوە، لەگەڵ فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەسەر هێڵن بۆ ئەوەى حکومەتى فیدراڵ لەو بودجەى دانراوە بۆ حاڵەتى فریاگوزاری جارێکى دیکە قەرەبووى زیانلێکەوتووانى ئەو بازاڕە بکاتەوە.

_

loading....