سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆکى فەڕەنسا له پاريس کۆبوونەوە

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا له كۆشكى ئیليزێ له پاريس، کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانى پەیوەندییەکانیان کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى لە کۆشکى ئیلیزێ پێشوازییەکى فەرمیی لە لایەن ماکرۆنەوە لێکراوە و له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا، هه‌ردوولا پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ كردووە و جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوەندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا کردووەتەوە.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه.
له ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لەبارەى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سووريا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن جەختیان له گرنگيى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا و گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان له ناوچه‌كه، كرده‌وه.