یوسف گۆران: دووەمین دیداری یەکێتی لە 23ـی نیسان بەڕێوەدەچێت

test
لۆگۆى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان.

یوسف گۆران، سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 23ـی نیسان، دووەمین دیدارى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.

د.یوسف گۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەی باڵای دیدار بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مام جەلال، بڕیاریدا دووەمین دیدارى یەکێتی وەکو گەورەترین رووداوی حیزبی و سیاسی لە کوردستان و عێراق، بە ئامادەبوونی میوانێکی زۆر و کەسایەتیی کوردستانی و عێراقی و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە 23ـی نیسانی ئەمساڵ، لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پاش تەواوبوونی ئەرکەکانی کۆنفرانسە ناوچەییەکان و کۆکردنەوەی ڕاوبۆچوونی ئەندامانی یەکێتی و ئەنجامدانی گفتوگۆی ورد و دەیان کاتژمێر کارکردن لە نۆ کۆنفراسدا ئەو بڕیارە دراوە.

سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، راوێژەکان لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان و بە بەشداریی زیاتر لە 12 هەزار ئەندامی پارتەکە، وەکو ئامادەکاریەک بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارە ئەنجامدراون.